بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جێژنی کریسمەس لە فەڕانسا ئەمساڵ لە نێو مانگرتووان بەڕێوە دەچێت و مانگرتووانیش بە نیازن گوشاری خۆیان بۆ سەر دەوڵەت هەروا ڕابگرن . لە شەوی کریسمەس فەرمانبەرانی ئاسنەڕێ و مێترۆ کردەوەکانی خۆیان بە دژی چاکسازیەکانی نیزامی خانوو نشینی پەرە پێی داوە و دۆخی گواستنەوەی لە پێتەخت بە توندی تێک داوە .
لە ئێزگەی مێتروی لیونیش لە پاریس هێزە ئاسایشیەکان لە گەڵ مانگرتووان تێکهەڵچوون .
ئەنیس بوزون وەزیری تەندروستی فەڕانسا لە پەیجی توئیتری خۆیدا کاردانەوەی نیشان دا بە کردەوەی مانگرتووان لە ئێزگەی لیون و ونووسی : وێنەگەلێک کە گرتوومە منی پەشۆکاند .
کردەوەکانی ئەوان واتە مانگرتووان بۆ کەڵک وەرگرتن لە گواستنەوەی گشتیی مەترسیدارە .
مانگرتووەکان تا ئەو جێگایە پەرەی سەندووە کە تەنانەت لە ناوەندێکی بازەرگانیش لە نزیکی شاری تولوز ، کڕیارانیش پێشوازی دەکەن لە مانگرتووانی کونفدراسیونی گشتیی کار .
مانگرتن تەنانەت لە س ێ پاڵاوتگەی فەڕانسەش هەروا بەردەوامە تا جێگایەک کە یەکێک لەو پاڵاوتگەگەلە چالاکی خۆیان ڕاگرت و دانی سووتەمەنی بە زورێک لەو لۆڕیانە نامومکینە . ئەمساڵ جێژنی کریسمەس لە فەڕانسا تام و بۆی مانگرتنی بە خۆ گرتووە چۆنکوو بڕیارە ڕێ و ڕەسمی دەسپێکی ساڵی نوێ لە نێوان مانگرتووان بەڕێوە دەچێت .
..........
340